امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
ئەنفال تاوانێکی لەبیر نەکراوە.
ئەنفال تاوانێکی لەبیر نەکراوە.
ئەمڕۆ ٣۶ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانی ئەنفال کە لەلایەن بەعسییەکانەوە دژ بە گەلی کورد ئەنجام درا و تیایدا زیاتر لە ۱۸۲ هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد زیندە بەچاڵکران و لەناوبران.
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان
لە ۲۳ـی شوباتی ۱۹۸۸ ئۆپەراسیۆنەکە بە ۸ قۆناغی جیاواز و لە ۶ ناوچەی جیاوازی کوردستان دەستی پێکرد، قۆناغی یەکەمی لە ۲۳/۲ تا ۱۸/۳/۱۹۸۸ بۆسەر ناوچەکانی دۆلی جافایەتی، قۆناغی دووەم لە ۲۲/۳ تا ۱/۴/۱۹۸۸ بۆسەر ناوچەی قەرەداغ، قۆناغی سێیەم لە ۷/۴ تا ۲۰/۴/ ۱۹۸۸ بۆسەر ناوچەی گەرمیان، قۆناغی چوارەمیش لە ۳/۵ تا ۱۵/۵/ ۱۹۸۸بۆ سەر ناوچەی قەڵاسێوکە و دۆڵی زێی بچووک، قۆناغی ۵ و ۶ و ۷ لە ۱۵/۵ تا ۲۶/۸/۱۹۸۸ بۆسەر ناوچەکانی شەقڵاوە و رواندز، قۆناغی هەشتەم و کۆتایی، لە ۲۶/۸/ تا ۶/۹/ ۱۹۸۸ بۆسەر ناوچەی بادینان و سەرجەم ئەو قۆناغانەیش پاش ڕووخانی هەموو گوندەکانی کوردستان لە بەرواری ۶ـی ئەیلوولی ۱۹۸۸ بە فەرمی کۆتایی هات
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.