امروز : شنبه, ۱۷ خرداد , ۱۴۰۴
تێکۆشەری ناوداری کورد ڕەوشەن بەدرخان
ژنە تێکۆشەری ناوداری کورد، ڕەوشەن بەدرخان ساڵی ١٩٠٩ لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووە.
کاتێ تورکە عوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لە تورکیا دوورخستەوە، باوکی رەوشەن ناچاربووە بە خێزانەوە بچێتە شاری دیمەشق و لەوێ نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لە قوتابخانەکانی دیمەشق خوێندویەتی و پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووەو بووەتە مامۆستا لە پەیمانگەی کچان.
ساڵی ١٩٣۵ شووی بە جەلادەت بەدرخان کردووەو شازدە ساڵی لەگەڵدا بەتەبایی و خۆشی ژیاوەو لە ١٩۵١ دا جەلادەتی ھاوسەری کۆچیدوایی کردووەو ئەم دەورە نیشتمانییەکەی ئەوی بینیوە خاتوو رەوشەن گەلێک ھەڵوێستی نەتەوەیی دیاری نواندووە، لەوانە لە ساڵی ١٩۵٧ بووەتە نوێنەری کورد لە کۆنگرەی (دژی ئێمرپالیزم) کە لە وڵاتی یۆنان بەستراو ھەرچەندە ۶ کورسی بۆ نوێنەرانی کورد تەرخان کرابوون، بەڵام لەبەر رێلێگرتنیان تەنیا ئەم وەک نوێنەری ھەموو کوردستان وەک ئافرەتێکی خەباتگێڕی کورد لە کۆبوونەوەکانی ئەو کۆنگرەیەدا بەشداریکردووەو بەتوندی لە دژی ئیمپریالیزم و دابەشکردنی کوردستان دواوەو داوای مافە ڕەواکانی نەتەوەی کوردی کردووەو ھەرچەندە لەلایەن تورک و عەرەبە شۆڤێنیەکانەوە ھێرشی کراوەتە سەر، بەڵام ئەو ھەر قسەی خۆی کردووەو داخوازییەکانی نەتەوەکەی خۆی ھەر پێشکەش بە کۆنگرگرەکە کردووە.
خاتوو رەوشەن بەدرخان رۆژی ١٩٩٢/۶/١ کۆچیدوایی کردو رۆژی دواتر لە شام بەخاکسپێردرا.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.