امروز : شنبه, ۱۷ خرداد , ۱۴۰۴
دووەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی و نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی بەبۆنەی ساڵرۆژی بونیاتنانی سنه بەڕێوە دەچێت
به پیی راپورتی بنکه ی هه والنیری سنه دووەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی و نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی بەبۆنەی ساڵرۆژی بونیاتنانی سنه بەڕێوە دەچێت
بنکه ی هه والنیری سنه دات آی آر باسی ئه وه ده کات که بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە تایبەتە، ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە بەرنامەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی فەرهەنگی، وەرزشی و کۆمەڵایەتیدا ڕێک دەخات. یەکێک لە بەرنامە دیارەکانی ئەم ڕۆژانە دووهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی فۆتۆگرافییە کە به شێوەی گەشت کردنی ۳۵ فۆتۆگرافەر به سروشت و ژینگەی کۆمەڵایەتی و ئاسەوارە مێژووییەکان و کەشوهەوای گەشتیاریی شاری سنە دەبێت.
بەپێی پلانەکە ۳۵ کەس کە باشترین سیڤییان هەیە بۆ بەشداری هەڵدەبژێردرێن و لە ماوەی ۷ رۆژدا وێنە دەگرن. لەم فێستیڤاڵەدا فۆتۆگرافەرانی باشوور و باکووریش ئامادە دەبن.
پێویستە ئەم ۳۵ فۆتۆگرافەرە لە نێوان ۲۵ی ئەپریل بۆ ۱ی مەی لە ناوچە ئاماژەپێکراوەکان وێنە بگرن و دوای دادوەریکردنی وێنەکان بە دیارییەک ڕێز لە بەرهەمە باڵاکان دەگیرێت.
ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن شارەوانی و شۆرای سنە و بە هاوکاری ماڵی فۆتۆگرافەران بەڕێوە دەچێت.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.