امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەمێکە دەڵێت

دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ دەمێکە دەڵێت:
میز بە تورکیادا بکەن،
میز به‌جه‌ژنه‌کانیان
چوونکه هه‌میشه جه‌ژنه‌کانی ئێمه ده‌که‌نه پرسه.
میز به هه‌موو شتێکی تورک‌دا که‌ن:
میز به‌مێژوویان
چوونکه مێژووی ئێمه‌یان له‌ناو مۆزه‌خانه‌کانی خۆیاندا زیندان کردووه.
قه‌ره قۆینلوو و ئاق قۆینلۆ،
ئه‌م دوو مه‌ڕه، یه‌که‌میان ڕه‌ش، ئه‌وه‌ی تر سپی،
له (۱۴۳۵)و (۱۴۷۰) ئه‌رده‌ڵان و جزیره‌یان به هه‌مان ئه‌و ده‌رده برد
که سوڵتان مورادی چواره‌م
مزووری و یه‌زیدییه‌کانی له ۱۶۳۸ له‌ناو مه‌نجه‌نیق چاوتۆقێن کرد.
میز به‌سوڵتان سڵێمانه قانوونییه‌که‌یان،
هات به‌ناوی قانوون
بانه‌و شاره‌زووری هه‌پروون به هه‌پروون
عه‌شیره‌تی دزه‌ییه‌کانیشی نه‌فی کرده گوندی (دزێ)
ئنجا ڕه‌واندزی له (۱۵۴۸) گڕ تێبه‌ردا.
میر سه‌یفه‌ددینی سۆرانیشی له ۷/۹/۱۵۵۹
به فێڵ ده‌عوه‌ت کرده ئه‌سته‌مبۆڵ و له‌وێ له‌سێداره‌ی دا.
میز به سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌میاندا که‌ن
چوونکه له چاڵدێرانی (۱۵۱۴)
پاش ڕووخاندنی میرنشینی حه‌سه‌نکێف و ئازیزان،
کوردستانی گه‌وره‌ی
عه‌ینه‌ن کێکی عێدمیلادی باپیره حیزه‌که‌ی خۆی، دوو له‌ت کرد و
له نێوان خۆی و شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی دابه‌ش کرد.
عوسمانه شه‌لی یه‌که‌مین سوڵتانیشیان
چوونکه به‌ناوی خه‌لافه‌تی ئیسلامه‌وه
ئه‌م گه‌له‌گورگه‌ی کۆکرده‌وه،
تا له‌ئه‌رمه‌ن و ئاشووری و کوردانیان به‌ربدا!
میز به‌گورگه بۆره‌کانیاندا که‌ن، گورگه بۆره مافیاکانی تۆرانیزم
که له‌ودیو هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک له ئه‌ورووپا
یه‌کێکیان خۆی، ده‌ست به‌چه‌قۆ، مه‌ڵاس داوه، بۆ کوشتنی گۆرانییه‌کی کورد
یان هیچ نه‌بێ بۆ سه‌ربڕینی حه‌رفێکی کوردی.
به مه‌عمووری که مه‌شهووری جیهان بوو خاکی کوردستان
هه‌مووی وێرانه‌یه ئێستا له‌زوڵم و وه‌حشه‌تی تورکان
میز به‌هه‌موو شتێکی تورک‌دا که‌ن:
میز به‌شووشه هه‌نگوینه‌کانیان
که ڕه‌واجی هه‌نگوینی خۆمانیان شکاند.
میز به‌حه‌ڵوا و گه‌زۆو مره‌باکانیان،
که له‌ناو قوتووه مه‌عه‌لله‌به‌که مکیاژکراوه‌کاندا
بازاڕی حه‌ڵواچییه‌کانی سلێمانی و پاقلاوه فرۆشه‌کانی هه‌ولێریان شکاند.
میز به‌برنجیان،
که ڕه‌واجی برنجی ئاکرێ و برنجی بازیانیان شکاند.
شه‌قڵاوه ده‌ڵێ:
«میز به ڕبه هه‌نار و باده‌م و کونجی و ته‌ماته‌کانیشیان،
میز به‌توور و هه‌نجیره‌کانیشیان».
گوێزی هه‌ورامان ده‌گرێت و ده‌ڵێ:
«میز به پرته‌قاڵ و هه‌رمێ و سێوه‌کانیشیاندا که‌ن».
هه‌ناری شاره‌بان تووڕه‌یه و ده‌ڵێ:
«میز به ترێ و هه‌ڵوژه‌کانیشیان..»
به ئاوی حه‌یاته‌که‌شیان
که به ناز و فیزی خۆیه‌وه وایکرد ئاوی بێخاڵمان پڕ ببێ له گوو
هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌دئاواشمان تا هه‌تایه قه‌پات بکرێ!
ئه‌م ئاو و ئه‌رزه‌ی هه‌مانه گه‌ر زه‌رع بکرێ
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به کۆڵکه‌ش و شا به سه‌پانمان
میز به کرێم و کلینێکس و شامپۆ و سابوونه‌کانیشیان،
چوونکه ئه‌وان هه‌رگیز نایانه‌وێ ئێمه بتوانین
کرێم و کلینێکس و شامپۆ و سابوونی خۆمان بۆ خۆمان درووست بکه‌ین.
میز به ئاوی ته‌ماته و ته‌حین و دۆشاوه‌کانیشیاندا که‌ن
گه‌نم، نۆک، ئاردیان..
«حه‌فتا ساڵی ته‌واوه کوردی خواره‌وه ئیستیقلالی داخلیشی مه‌حوو بووه و که‌وتبووه به‌رده‌ستی تورک. له زه‌رفی ئه‌م حه‌فتا ساڵه چ خێرێکی بۆ ئێمه، چ موئه‌سه‌سه‌یه‌کی عالییه و سناعه‌ی بۆ دامه‌زراندین، چ ته‌ره‌قه‌یه‌کی دا به زراعه‌ت و تیجاره‌تمان؟»
میز به خاولی و پانتۆڵ و کراس و بلووز و ده‌رپێ قوته و ستیان و حیجابه‌کانیشیان،
چوونکه ئه‌وان ئێمه‌یان کردۆته بازاڕێکی ئێکسپایه‌ر بۆ خۆیان و ده‌یانه‌وێ ڕووتمان بکه‌نه‌وه.
شه‌هیده‌کانی گوندی (ڕێکان) ده‌ڵێن:
میز به گۆشتی مه‌ڕ و بزن و مانگاکانیشیاندا که‌ن،
که له‌ودیو جامخانه لۆرته‌کانی (مازی) و (نازه‌مۆڵ)
سه‌فته سه‌فته
پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده کورده‌کان ده‌ژمێرن و
به‌و مه‌ڕ و مانگا شه‌هیدانه‌مان پێده‌که‌نن که که‌وتنه به‌ر قه‌سفی جه‌ندرمه‌کانیان له(نێروێ).
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.