امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی بێتاوان ناسرا

سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی بێتاوان ناسرا
پەیجی ڕێکخراوی “نۆژین” لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە شاری سنە، پێشتر لە دوو پەروەندەی جیاوازدا بەتۆمەتی تێکدانی ئاساییشی گشتیی، سزای ١١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەی بۆ شاری کرماشانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، بە بێتاوان ناسێنرا و بە فەرمی ئەو بڕیارەیان پێ ڕاگەیاندووە.
ناوبراو لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “کەرەمی”، بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای ١٠ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشانی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها لە پەروەندەیەکی دیکەشدا بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، لەلایەن لقی ١٠۶ی دادگای تاوانەکان سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.