امروز : جمعه, ۱۰ بهمن , ۱۴۰۴
پردێک لە نێوان زمانی دایکی و دونیای منداڵان
“زمانی دڵ”؛ پردێک لە نێوان زمانی دایکی و دونیای منداڵان 🔹کتێبی “زمانی دڵ: چیرۆکی زمانی دایکی”، بەرهەمێکی پەروەردەیی و سەرنجڕاکێش بەقەڵەمی #فەرزانە_هیدایەتی_زادە نازناوی”سارێژ” و نیگارکێشی #ئەوین_ساسڵی، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە. 🔹ئەم کتێبە بە تیشک خستنە سەر گرنگی زمانی دایکی، فێری منداڵان دەکات کە چۆن لە ڕێگەی دوو زمانەوە پردێک بۆ کولتوور و ناسنامەی […]
“زمانی دڵ”؛ پردێک لە نێوان زمانی دایکی و دونیای منداڵان
🔹کتێبی “زمانی دڵ: چیرۆکی زمانی دایکی”،
بەرهەمێکی پەروەردەیی و سەرنجڕاکێش بەقەڵەمی #فەرزانە_هیدایەتی_زادە نازناوی”سارێژ” و نیگارکێشی #ئەوین_ساسڵی، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.
🔹ئەم کتێبە بە تیشک خستنە سەر گرنگی زمانی دایکی، فێری منداڵان دەکات کە چۆن لە ڕێگەی دوو زمانەوە پردێک بۆ کولتوور و ناسنامەی خۆیان و جیهانی فراوانتر دروست بکەن.
🔹”زمانی دڵ”، کە لە شێوەی کورتە چیرۆکی منداڵان بە ڕێبازێکی پەروەردەیی نووسراوە، نەک هەر جەخت لەسەر گرنگی زمانی دایکی دەکاتەوە، بەڵکو سوودەکانی دوو زمانەوانیش وێنا دەکات. ئەم کارە ئامانجی پەروەردەکردن و دروستکردنی هەستی سەربەخۆیی لە منداڵاندا، کە بەرەو تێگەیشتنێکی باشتر لە زمان و کولتووری خۆیان، هەروەها ئاشنابوونیان بە زمان و کولتوورەکانی دیکەیە.
🔹نووسەری کتێبەکە، فەرزانە هیدایەتی زادە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی، شاعیر، نووسەر، و چالاکی فەرهەنگی، خەڵکی شاری بانەوڕێیە وبەرپرسی کتێبخانەی گشتی ئیمامی شافعی لەشاری بانەوڕێیە.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.

