امروز : شنبه, ۱۷ خرداد , ۱۴۰۴
ڕۆژئاوای کوردستان بە فەرمی زمانی ستانداری کوردی پەسەندکرد
رۆژئاوای کوردستان بە فەرمی زمانی ستانداردی کوردی پەسەندکرد
بە ئامانجی ستانداردکردن و یەکخستنی رێزمان و رێنووسی کوردی، بۆ یەکەمجار لە رۆژئاوای کوردستان کتێبی “رێنووسی کورمانجی” بڵاوکرایەوە.
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، کتێبی “رێنووسی کورمانجی” لەلایەن دامەزراوەی زمانی کوردییەوە سێ ساڵ کاری تێداکراوە بە ئامانجی یەکخستنی رێزمان و پەیڕەوکردنی رێنوسێکی راست لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکاندا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کتێبەکە بەگوێرەی بنەماکانی رێنوسی زمان نوسراوەتەوە و لەسەرجەم دامەزراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوەندەکانی توێژینەوە و نوسیندا وەک زمانی ستانداردی کوردی کاری پێدەکرێت.
لە رۆژئاوای کوردستان زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی زمانی رەسمی ئیدارەی خۆسەرن و لە خوێندن و فەرمانگەکاندا کاریان پێدەکرێت.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.