امام علی (ع) می فرماید
۞ هر کس از خود بدگویی و انتقاد کند٬خود را اصلاح کرده و هر کس خودستایی نماید٬ پس به تحقیق خویش را تباه نموده است. ۞
Sunday, 8 June , 2025
امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
شناسه خبر : 935
  پرینتخانه » آخرین اخبار, ایران, جوانرود, فرهنگی تاریخ انتشار : 02 آگوست 2023 - 20:55 | 859 بازدید | ارسال توسط :
لای بێکەس ئەگەر ژن نەبێت ژیان بێ مانایە

ژن لەئاوێنەی شێعری شێرکۆبێکەس

شێرکۆ لەم شێعرەکانی ژن بە سەرچاوەی هەموو شتێک دەزانێت، ئەگەر ژن نەبێت ژیان بێ مانایە، تەنانەت ئەگەر هەزار ساڵیش بژی،
ژن لەئاوێنەی شێعری شێرکۆبێکەس

🔵 ژن لەئاوێنەی شێعری شێرکۆبێکەس

🔷هەمیشە شاعیر هەبووە کە لە شێوەی شیعرەکانیاندا ئازار و نادادپەروەری و ناتەواوییە کولتوورییەکانیان گەیاندۆتە گوێی جیهان. شێرکۆ بێکەس یەکێکە لەو شاعیرانە. زیاتر لە پێنج دەیە شێعری نووسیوە و بە شێعرەکانی ژیاوە.

🔷بە باوەڕی ئەو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ڕووی بەختەوەری و ئازادی ڕاستەقینە نابینێت تا ژن بە ئازادی و ڕزگاری و ڕێزی تەواوی مرۆڤایەتی نەگات.
شێرکۆ بێکەس لەسەر ئەو بۆچوونە بوو کە ئەگەر ژن چێژ لە ئازادی وەرنەگرێت، پیاویش لە کۆمەڵگەیەکی لەو جۆرەدا دیل و داماوە. ئایا دەکرێت هەناسەیەکی ئازادی هەڵمژێت و نیوەی دانیشتوانی مرۆڤ لەبەرچاو نەگیرێت، کە ژنن؟ لە بنەڕەتدا لە شێعری شێرکۆدا ژن سەرچاوەی ژیان و چرا و ڕووناکییە.

🔷شێرکۆ لەم شێعرەدا ژن بە سەرچاوەی هەموو شتێک دەزانێت، بەبێ ئەو ژیان بێ مانایە، بە گوتەی ئەو، ئەگەر ژن  نەبێ، زەمان مانای نییە، ماڵەکان چۆڵ دەبن، باڵندەکان ڕەشپۆش ئەبن و شێعر بوونیان نابێت، و… بە یەک وشە ژن ژیانە.

گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!

🔷شێرکۆ هەروەها لەم شێعرەدا باس لەوە دەکات کە ئەگەر ژن نەبێت ژیان بێ مانایە، تەنانەت ئەگەر هەزار ساڵیش بژی، ژن بەراورد ئەکات بە مۆسیقا، ئەگەر ماڵێک بێ مۆسیقا هەبێت، ئەوا بوونی گوێچکە بۆ مرۆڤ بێ مانایە .

کە ژن نەبوو ،
ژیان چییە؟
با هەزار ساڵیش من بژیم !

کە ماڵ مۆسیقای تیا نەبوو ،
ئیتر گوێ بۆ ئەبێ هەبێ

🔷ژن لە باوەڕی ئەم شاعیرەدا ئەوەندە پیرۆزە  که خۆی لە شێوەی ژندا دەبینێت و ناوی دایکی بە ناوی باوکی دەگۆڕێت و بە ناوی دایکی خۆی دەناسێنێت.

من ئەمڕۆ پیاو نیم و بووم بە ژن
ناوی دایکم ئەخەمە جێی ناوی باوکم و
بەم جۆرە من شێرکۆ “فایەق بێکەس” نیم و
شێرکۆ شەفیقە سەبیحەم من
شێرکۆ شەفیقە

🔷ژنان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و بە کوردستانیشەوە زۆرجار بە هۆی هۆکاری کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە ئازار و کەمتربوونیان دیار بووە. بەڵام پێگەی ژنان لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو تا کۆتاییەکانی نەوەدەکان و تەنانەت دوای ئەوەش بە هۆی هۆکاری جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەروەها بەهۆی جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی خێڵ و عەشیرەت، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئایین، و هەروەها بەهۆی بناغە کولتوورییە تایبەتەکانەوە، لە کوردستاندا بە شێوەیەکی داخدار خراپتر بووە. ژنکوژی، خۆسووتاندنی ژنان و کەمتەرخەمی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا زیاتر لە جاران دیارە. هەرچەند ژنان و ئازارەکانیان لە کۆمەڵگادا زیاتر بوون، دەنگی شیرکۆ بۆ بەرگریکردن لە ماف و ئازادی ژنان بەرزتر دەبووەوە.

✍فەرزانە هێدایەتی زادە

نویسنده : فرزانه هدایتی زادە | منبع خبر : سیروان پرس
برچسب ها

این مطلب بدون برچسب می باشد.

به اشتراک بگذارید
تعداد دیدگاه : ۰

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.