امام علی (ع) می فرماید
۞ هر کس از خود بدگویی و انتقاد کند٬خود را اصلاح کرده و هر کس خودستایی نماید٬ پس به تحقیق خویش را تباه نموده است. ۞
Friday, 30 January , 2026
امروز : جمعه, ۱۰ بهمن , ۱۴۰۴
شناسه خبر : 3347
  پرینتخانه » آخرین اخبار, اجتماعی, ایران تاریخ انتشار : 05 جولای 2025 - 13:12 | 28 بازدید | ارسال توسط :
دکتور محەمەدپوور نووسەری کتێبی مێتۆدۆلۆژی

کوردێک به سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئه‌مه‌ریکا دیاریکرا

دکتور #ئەحمەد_محەمەدپوور لە دایکبووی شاری سەردەشته و بڕوانامەی دکتورای کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیراز و دکتورای مرۆڤناسی لە زانکۆی ماساچۆستی ئەمریکا وەرگرتووە
کوردێک به سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئه‌مه‌ریکا دیاریکرا

کوردێک به سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئه‌مه‌ریکا دیاریکرا

دکتور #ئەحمەد_محەمەدپوور لە دایکبووی شاری سەردەشته و بڕوانامەی دکتورای کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیراز و دکتورای مرۆڤناسی لە زانکۆی ماساچۆستی ئەمریکا وەرگرتووە.

ناوبراو زیاتر لە ۲۰ ساڵ توێژینەوەی لەزانکۆی بوعەلی هەمەدان و زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر، زانکۆی وێندریبڵ، زانکۆی ماساچۆست و زانکۆی ئاڵابامای کردووە.

دکتور محەمەدپوور نووسەری کتێبی مێتۆدۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١٠، سیاسەتەکانی میتۆد لەساڵی ٢٠١۵ و مێژوو بە گێڕانەوەی فەڵسەفە لەساڵی ٢٠١٨-یە.
دەیان وتاری زانستیشی بە زمانەکانی ئینگلیسی، فارسی و کوردی لە ژورناڵە بەناوبانگەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە.

دکتور محەمەدپوور لەساڵەکانی ١٩٩٩ هەتا ٢٠١٢ بەشێوەی مەیدانی لە شارەکانی سەردەشت، بانە، مەهاباد، مەریوان و هەورامان توێژینەوەی کردووە و تێزی دکتوراکەی لەسەر گۆرانکاری و پێشڤەچوونە کۆمەڵایەتییەکان لە هەورامان بووە و تێزێکی دیکەی دکتۆراشی سەبارەت بە کۆڵبەری لەکوردستان بووە.

نویسنده : گلاویژ رحمانی | منبع خبر : سیروان پرس
برچسب ها

این مطلب بدون برچسب می باشد.

به اشتراک بگذارید
تعداد دیدگاه : ۰

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.