امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
۲۲ سەرماوزەساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا عەلائەدین سەجادی
۲۲ی سەرماوەزساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا عەلائەدین سەجادی
عەلائەددین سەجادی (١٩٠٧-١٩٨۴) بە ناوی تەواوی عەلائەدین نەجمەدین حیسامەدین، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ھاوچەرخی کورد بووە.
ساڵی ١٩٠٧ لە گەڕەکی قەتارچیان لە شاری سنە لەدایک بووە. سێ ساڵ لە ڕەواندوز و باڵەک خوێندوویەتی و بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئایینی ساڵی ١٩٢٣ ھاتۆتە سلێمانی و لەمزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە بووە بەفەقێ… ساڵی ١٩٣٨ ئیجازەی مەلایەتی لە شێخ بابە عەلی تەکێ وەرگرتووەو پاشان لە مزگەوتێکی شاری بەغدا بە پێشنوێژ دامەزراوە. لە گۆڤاری گەلاوێژ دا تا ساڵی ١٩۴٩ کەسی دووەمی گۆڤارەکە بووەو لەیانەی (سەرکەوتن) یشدا رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە. لە ١۴ی تەمموزی ساڵی ١٩۵٨تا ساڵی ١٩٧۴ لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغدا مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە. ساڵی ١٩٧٢ بووە بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد. ساڵی ١٩٧۴ کرا بە ئەمینداری گشتی ئەوقافی ناوچەی (ئۆتۆنۆمی) و سێ ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە. پاشان خانەنشین کراو رۆژی ١٣ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨۴ لە بەغدا کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەخاک سپێردرا.
بەرھەمەکان:
ڕشتەی مرواری، بڵاوکردنەوەی ئەفخەمزادە، تەورێز، ١٩٩۴
مێژووی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی مەعارفی، بەغدا، ١٩۵١
دەقەکانی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کوردستان، بەغدا، ١٩٧٨
کۆمەڵەچیرۆکی هەمیشەبەهار
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.