امروز : جمعه, ۱۰ بهمن , ۱۴۰۴
مامۆستا سۆهراب محەممەدی
مامۆستا سۆهراب محەممەدی، ناسنامەی نێودەوڵەتی مۆسیقای کوردی لە خۆراسان
سۆهراب محەممەدی کە بە نازناوی سۆهراب بەخشی ناسراوە، یەکێک لە مامۆستاکانی مۆسیقای خوراسان بوو، کە بە ئەو تۆن و دەنگە تایبەت و ناوازەیە کە هەیبوو ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەری لە ناساندن و پاراستنی مۆسیقا و فۆلکلۆری کوردی لە خۆراسانی باکوور هەبوو.
جگە لە کوردستان و ئێران، مۆسیقا و هونەری سۆهراب محەممەدی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستیش ناسراوە و پارچەکانی وەک: شارە جان، گەردەلوول، لە یارێ، تۆفان و گوڵی من، لە بەرهەمە بەناوبانگەکانین.
لە سی و یەکەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجردا خەڵاتی بەرباد بۆ باشترین ئەلبوومی مۆسیقای ناوچەیی بەخشرایە ئەلبوومی مۆسیقای “باکووری خۆراسان” بە مامۆستا سۆهراب موحەممەدی
مامۆستا سۆهراب لە ٢٢ی موردای ١٣٩٩ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
