امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی مەم و زین

بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی مەم و زین
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەر، ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین لە هەولێر بە بەشداری نوسەران و روناکبیرانی هەر چوار بەشی کوردستان، چوارەمین فێستیڤاڵی مەم و زینی بەڕێوەبرد و چوارەمین خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵەی بە نووسەر و وەرگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، محەمەد رەمەزانی، بەخشی.
🔹 لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا، دیداری “مەمەد ئوزوون” بۆ رۆمانی کوردی بە بەشداری چوار نووسەری بەشەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.
🔹دواتر چەند پارچەیەک لە میوزیک و گۆرانی کوردی لە لایەن دو کچە هونەرمەندی رۆژئاڤای کوردستان، نورشین و پەروین، پێشکەش کران.
🔹 لە بڕگەی کۆتایی فێستیفاڵەکەدا، چوارەمین خەڵاتی مەم و زین بە محەمەد رەمەزانی، نووسەر و وەرگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخشرا.
🔹 شیاوی باسە کە ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لەسەر ئاستی کوردستان بەڕێوەدەچێ و خەڵاتی ساڵانە دەبەخشرێ بە نووسەر و وەرگێڕێکی دیار و بەئەزمونی کورد کە خزمەتی بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی کردبێ.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.