امام علی (ع) می فرماید
۞ هر کس از خود بدگویی و انتقاد کند٬خود را اصلاح کرده و هر کس خودستایی نماید٬ پس به تحقیق خویش را تباه نموده است. ۞
Sunday, 8 June , 2025
امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
شناسه خبر : 1417
  پرینتخانه » آخرین اخبار تاریخ انتشار : 09 دسامبر 2023 - 13:57 | 245 بازدید | ارسال توسط :

لە تاران رێگە نەدرا خێزانی ژینا ئەمینی سەفەر بکەن

هێزە ئەمنییەکانی لە فڕۆکەخانەی "ئیمام خومەینی" تاران رێگەیان نەدا خێزانی ژینا ئەمینی گەشت بکەن و دەستیا بەسەر پاسپۆرتەکانیان گرت
لە تاران رێگە نەدرا خێزانی ژینا ئەمینی سەفەر بکەن

‍  
لە تاران رێگە نەدرا خێزانی ژینا ئەمینی سەفەر بکەن

هێزە ئەمنییەکانی لە فڕۆکەخانەی “ئیمام خومەینی” تاران رێگەیان نەدا خێزانی ژینا ئەمینی گەشت بکەن و دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گرت، ئەوان دەیانەویست سەردانی فەرەنسا بکەن بۆ ئەوەی خەڵاتی ساخارۆف وەربگرن.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی بە موژگان ئیفتخاری، دایکی ژینا، ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا و ئەشکان ئەمینی، برای ژینایان راگەیاندووە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەخە کراوە و دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گیراوە.
هێزە ئەمنییەکان تەنیا رێگەیان بە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری خێزانی ژینا ئەمینی، داوە گەشت بکات و بڕیارە بە نوێنەرایەتی خێزانی ژینا ئەمینی لە رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆفدا بەشداریی بکات.
خێزانی ژینا ئەمینی لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە بە شێوەی فەرمیی بانگهێشت کرابوون و بڕیار بوو لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا خەڵاتی ساخارۆف وەربگرن.
پەرلەمانی ئەورووپا خەڵاتی ساڵی ۲۰۲۳ی ساخارۆفی پێشکەش بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی کرد و رێوڕەسمەکەی بڕیارە رۆژی ۱۲.۱۲.۲۰۲۳ بەڕێوە بچێت.
خەڵاتی ساخارۆف بەو کەس و گرووپانە دەدرێت کە ژیانی خۆیان بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین تەرخان دەکەن. پەرلەمانی ئەورووپا لە ساڵی ۱۹۸۸ەوە ئەم خەڵاتەی بۆ رێزگرتن لە ئاندرە ساخارۆف، زانا و جیابیری رووسییەوە، دامەزراند.
ژینا ئەمینی کچیکی ۲۲ ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە ۱۳.۰۹.۲۰۲۲ لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری تاران بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرا و لە رووداوێکی جێی گوماندا باری تەندروستیی تێکچوو و ۳ رۆژ دواتر گیانی لەدەستدا.
گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی کەم وێنە و بۆ ماوەی چەندین مانگ بەردەوام بوو.
ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، پێشتر لە پەیوەندیی لەگەڵ پێدانی خەڵاتی ساخارۆف بە ژینا گوتبووی: “ناوی ژینا بووەتە سیمبۆلی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازیی لە جیهاندا. هەڵبژاردنی ژینا بۆ خەڵاتی ساخارۆف، کە گرنگترین خەڵاتی مافی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپایە، نیشانەی ئەوەیە ئێوە و کۆمەڵگای جیهانی گرنگیی بە ستەملێکراویی ژینا و هاوتەمەنەکانی دەدەن کە تەنیا بۆ ژیانێکی ئازادانە، بە ناهەقی گیانیان لەدەست دەدەن.”/ندای کردستان

نویسنده : محمدعلی قاضی زادە | منبع خبر : سیروان پرس
برچسب ها

این مطلب بدون برچسب می باشد.

به اشتراک بگذارید
تعداد دیدگاه : ۰

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.