امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
ئەمڕۆ هاوکاتە دەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شێخ نووری شێخ ساڵح
ئەمڕۆ هاوکاتە دەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شێخ نووری شێخ ساڵح
شێخ نووری شێخ ساڵح بەرزنجی
چالاک، سەرنووسەری ڕۆژنامە و هۆنەری پایەبەرزی گەلی کورد.
ساڵی ۱۸۹۶ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، و لە لای دایکییەوە، بنچینەی دەگەڕێتەوە بۆ [زوڵاڵ ئاغە]، یەکێک لە جەنگاوەرە دلێرەکانی دوانزە سوارەی مەریوان.
بە منداڵی دەخرێتە حوجرە و لە بەردەست مامۆستایانی ئایینی، وانە دەخوێنێت و لە تەمەنی ۱۶ ساڵی بە هۆی پیریی باوکییەوە، دەبێتە نانئاوەری ماڵ…
لە تەمەنی لاوی دا، وەک بازرگانێک بەردەوام سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە و دواتریش لە باشووری کوردستان، وەک فەرمانبەرێک لە چەن کاری حوکمی دادەمەزرێت.
🗞 لە دەورانی دەسەڵاتی مەلیک مەحموود و شانشینی کوردستان، سەرنووسەری ڕۆژنامەی بانگی کوردستان و
هاوکات خاوەن ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان بووە.
شێخ نووری دیوانی هۆنراوەی هەیە کە چەن ساڵ دوای مردنی بڵاو کراوەتەوە؛ [۱۹۷۰] .
شێخ نووری شێخ ساڵح لە ڕێکەوتی ۱۹۵۸/۱۲/۲۰بە هۆی نەخۆشییەوە، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان دەسپێردرێتە خاکی نیشتمان.
ڕۆحی شاد یادی هەتا هەتا دەمێنێ
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.