امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
ساڵڕۆژی لەدایک بوونی سەلاحەددینی ئەییووبی
ساڵڕۆژی لەدایک بوونی سەلاحەددینی ئەییووبی
سەرکردەی موسڵمانی کورد سەلاحەددینی ئەییووبی، ناوی تەواوی سەلاحەددین کوری نەجمەدین ئەییووبی کوری شادی کوری مەروانه، لە سالی ١١٣٧ز لە شاری تکریت لەدایک بووه. سەلاحەددین سەر بە هۆزیکی کوردە بە ناوی ڕەوادی لە گوندی دوین لە ناوچەی ئاران لە ئازەربایجان دەژیان، هۆزی ڕەوادی دەگەریتەوە بۆ تیرەی هەزبانی کە یەکیکە لە گەورەترین تیرەکانی میللەتی کورد.
یەکەم سوڵتانی میسر و سووریا، و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی، و کەسایەتییەکی کورد بووە
سەر لەشکری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند. سەرەتا لەدژی فاتیمییان و دوایی لەدژی خاچپەرستان (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەستی موسڵمانان.
دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ مرد، دەوڵەتی ئەییووبی لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما.
سەلاحەددین موسڵمانی سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەی لەگەڵ دوژمنەکانی ناوی دەرکردبوو.
سەڵاحەدینی ئەیوبی لە تەمەنی ۵٧ سالیو لە ساڵی ١١٩٣ز کۆچی دوایی کرد و لە مزگەوتی ئومەییە، دیمەشق لە سووریا نێژرا.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.