امام علی (ع) می فرماید
۞ هر کس از خود بدگویی و انتقاد کند٬خود را اصلاح کرده و هر کس خودستایی نماید٬ پس به تحقیق خویش را تباه نموده است. ۞
Sunday, 8 June , 2025
امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
شناسه خبر : 1761
  پرینتخانه » اجتماعی, ایران, جوانرود, فرهنگی تاریخ انتشار : 01 می 2024 - 21:01 | 231 بازدید | ارسال توسط :
ڕێکخراوى سروشتى کوردستان

٣١/٣ى هەموو ساڵێک ڕۆژى پەروەردەى ژینگەییە لە باشورى کوردستان

سەر بەپڕۆگرامکردنى بابەتى ژینگە بۆ منداڵانى باخچە و قوتابیانى(پۆلى یەک و دوو و سێ و چوار). ئامانجییەتى ژینگە لەناوەندەکانى خوێندن بکات بەپرۆگرامێکى سەربەخۆ.
٣١/٣ى هەموو ساڵێک ڕۆژى پەروەردەى ژینگەییە لە باشورى کوردستان

٣١/٣ى هەموو ساڵێک ڕۆژى پەروەردەى ژینگەییە لە باشورى کوردستان

لەم ڕۆژەدا و بۆ گرنگیدان بە پەروەردەى ژینگە و ژینگەپارێزى، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندنى سەربەوەزارەتى پەروەردەى(حکومى و نا حکومى)، (باخچەى منداڵان – قوتابخانەکان/ خوێندنگاکان – پەیمانگاکان) هەڵمەتى نەمام چاندن و پاک و خاوێنى بەڕێوەدەچێت.

ڕێکخراوى سروشتى کوردستان وەک ڕێکخراوێکى تایبەتمەند بە بوارى پەروەردەى ژینگەیى لە باشورى کوردستان، پاڵپشتى لە دیاریکردنى ئەم ڕۆژە و بەرزڕاگرتنى دەکات لە ڕێگەى ئەنجامدانى ئەو چالاکییانەى لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە دیاریکراوە، هاوکات پێشنیارى فراوانکردنى چالاکییەکان دەکات لەم ڕۆژە و لە ڕۆژانى دواتر لە ڕێگەى:
– ئەنجامدانى سیمینارى بەردەوامى ژینگەیى.
– نمایشکردنى فلیم و ئەنیمەیشنى ژینگەیى.
– گێرانەوەى چیرۆکى ژینگەیى.
– مۆسیقا و گۆرانى ژینگەیى.
– شانۆى ژینگەیى.
– کردنەوەى پێشانگاى وێنەکێشانى ژینگەیى.
– خوێندنى وانە لەناو سروشت.
– ڕاهێنانى ژینگەیى و هەر ڕێگەیەکى تر کە ئاستى پەروەردەى ژینگەیى قوتابیان بەرەو پێشەوە ببات.

ڕێکخراوى سروشتى کوردستان ماوەى زیاتر لە (۵)ساڵە، لەژێر دروشمى: (ژینگەیەکى سەوز و تەندروست لە پەروەردەیەکى دروستەوە سەرچاوە دەگرێت)، کار لەسەر بەپڕۆگرامکردنى بابەتى ژینگە بۆ منداڵانى باخچە و قوتابیانى(پۆلى یەک و دوو و سێ و چوار). ئامانجییەتى ژینگە لەناوەندەکانى خوێندن بکات بەپرۆگرامێکى سەربەخۆ.

ڕێکخراوى سروشتى کوردستان – ناوەند میدیا
٣٠/٣/٢٠٢۴

نویسنده : فرزانە هدایتی زاده | منبع خبر : سیروان پرس
برچسب ها

این مطلب بدون برچسب می باشد.

به اشتراک بگذارید
تعداد دیدگاه : ۰

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.