امروز : شنبه, ۱۷ خرداد , ۱۴۰۴
بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار
بەنێوی بەرزەناوی باری
بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار
بەبۆنەی ئەم وەک بڵێی هەمووان لەگەل مەردووخ و مەستورە وئەردەڵانیەکان لە پشت سەر ماموستا عەبدولعەزیم دووڕکات نوێژی ئەشقیان خوێندبێ و پاشان کاک جەلال بەهەستی ناسکی خێرهاتنی کردبێ و بەچریکەی نەجمەو قاسپەی گەرمی ناسر و سۆزی برینداری فەتانە پێشوازی کرابێت و… ئەمانەو سەدئەوەندەی تر لەمێژوو وکەلتور وهونەر بەقەد ئاویەر پاڵپشتی سنەیە .
جائەگەر کۆڕوکۆربەندێک بێ و زانکۆ لە پشتیەوە ڕاوەستابێت ئیدی چاوی هەمووان لەسەری ئەبێ و چاوەڕوانی زۆر زیادتر دەبێ.
ئەم براتانە وەک نووسەری بەشداربوو لەم کۆبوونەوی ئەدەبیەدا زۆر بە کورتی سەرنج دەخەمە سەر چەن خاڵێک :
یەکەم ؛ نەفسی کار و بیرەوەری و ڕەخساندنی ئەم کۆڕە باشەو دەرەنجامی ئەرێنی دەبێ
دووهەم ؛ بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکە بۆ یەکەم جار ناکۆکی و ناگونجاوی پێوە دیاربوو کەبە ئاواتین لە داهاتوودا کۆک و ساز بکرێت.
سێهەم؛ بەو پاڵپشتیە مەزنەی سنەو ئەوەی کە زانکۆ بەڕێوەبەر بوو ، چاوڕوانی ئاستی باڵای ئاکادمیک دەکرا کە زەخت و گوشارو تەجرەبەی کەم لاوازی کردبوو.
چوارەم؛ هۆڵی بچووک و میوانی زۆر نالەباری بەرچاوی بەدیهێنا کە ئومێد ئەوەیە چاراسەر بکرێت
پێنجەم؛ کات وساتی بەرنامە بەدەس کۆکی مووزیک و … زۆر دەمرد و میوانانی یاس دەکرد و ئەوکاتانە ئەکرا کاری باشتری پئ بکریا
شەشەم؛ بەڕێوەبەرانی زانکۆ باشتروابوو دەرەنجامی لێکۆڵینەوی بابەتەکانیان بە نووسەران و شاعیران ڕابگەیەنن تا هەم نووسەر خەیاڵ ئاسودە بێ چاوبە بابەتەکەی کراوە و هەم بەرزونزمی بەرهەمەکەی ڕوون ببێتەوە و هەمیش دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بابەتی براوەکان لە مێشکی سازنەبێ.
حەوتەم ؛ بابەتی وتاربێژانم بەلاوە جوان بوو ، هەم وتارە کوردیەکان هەم فارسەکان تەنانەت ئەگەر تاکتیکیش بوون هەرباش و بەحورمەت بوون،بەتایبەت وتاری زووبان ناسی زانکۆی عەللامەی تاران کەبەداخەوە قەرەباڵغی و بێ سامانی بۆ بەهۆی چڵەپەڕبوونی.
هەشتەم؛ بەڕای من باش وابوو کە نووسەرانی تازەهەڵکەوتوو لەبەرچاو بگیرێن و بە هەڵبژاردنیان خوێنی تازە بەدەماری ئەدەب و شیعر بدەن ، وادەردەکەوت کە لە هەڵبژاردنی براوەکان ناو لە ناوەڕۆک گرنگتر بێ ئەوە دەردەخا تۆزێ ترس ودڵەڕاوکێ لە لێژنەی هەڵبژاردن بۆن وبوونی هەیە.
نۆهەم؛ بەش بەحاڵی خۆم دەستی تاک بەتاکی بەڕێوەبەران هەر لە تەلەبەکان و مامۆستاکانی زانکۆوکاربەدەستانی خەمخۆر و دڵسۆزان ماچ دەکەم و پیرۆزبایی بە هەموو ئازیزانی هەڵبژاردە دەکەم
بەهیوام ئەم چالاکیانە زۆرتروباشتروپێشکەوتووتر بن.
لەپەنای خودای مەزن بەختەوەربن
سەباح زائبی
نووسەر
قەڵای جوانڕۆ
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.