امروز : جمعه, ۱۰ بهمن , ۱۴۰۴
کوردێک به سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئهمهریکا دیاریکرا
کوردێک به سەرۆکی دێپارتمانی کۆمەڵناسی زانکۆی بێنتلی ئهمهریکا دیاریکرا
دکتور #ئەحمەد_محەمەدپوور لە دایکبووی شاری سەردەشته و بڕوانامەی دکتورای کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیراز و دکتورای مرۆڤناسی لە زانکۆی ماساچۆستی ئەمریکا وەرگرتووە.
ناوبراو زیاتر لە ۲۰ ساڵ توێژینەوەی لەزانکۆی بوعەلی هەمەدان و زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر، زانکۆی وێندریبڵ، زانکۆی ماساچۆست و زانکۆی ئاڵابامای کردووە.
دکتور محەمەدپوور نووسەری کتێبی مێتۆدۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١٠، سیاسەتەکانی میتۆد لەساڵی ٢٠١۵ و مێژوو بە گێڕانەوەی فەڵسەفە لەساڵی ٢٠١٨-یە.
دەیان وتاری زانستیشی بە زمانەکانی ئینگلیسی، فارسی و کوردی لە ژورناڵە بەناوبانگەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە.
دکتور محەمەدپوور لەساڵەکانی ١٩٩٩ هەتا ٢٠١٢ بەشێوەی مەیدانی لە شارەکانی سەردەشت، بانە، مەهاباد، مەریوان و هەورامان توێژینەوەی کردووە و تێزی دکتوراکەی لەسەر گۆرانکاری و پێشڤەچوونە کۆمەڵایەتییەکان لە هەورامان بووە و تێزێکی دیکەی دکتۆراشی سەبارەت بە کۆڵبەری لەکوردستان بووە.
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.

