امروز : یکشنبه, ۱۸ خرداد , ۱۴۰۴
ژیانی پر لە تراژێدیای مامۆستا مەولەوی لە کەنجێتییەو ت دوارۆژ ەکانی ژیانی

ژیانی پڕ لە تراژێدیای مامۆستا مەولەوی لە گەنجێتییەوە تا دواڕۆژەکانی ژیانی.
مامۆستا مەولەوی کە لە سەرەتای خوێندنی حوجرە دەبێت باوکی لەدەست دەدات و ئەرکی پەیداکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی و بەخێوکردنی برا و خۆشکەکەی دەکەوێتە ئەستۆی مەولەوی و پێشهاتە ناچاری دەکات لە خوێندن دووربکەوێتەوە و بە گەورەیی خوێندن تەواو بکات، یەکێکی تر لە ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی حەزرەتی مەولەوی لە دەستدانی عەنبەر خاتوونی هاوسەرێتەی کە کاریگەریەکی ئێجگار گەورەی دەبێت لەسەر ژیانی. هەر دوابەدوای ئەو کارەساتە و چەند ساڵ دواتر چاوەکانی لەدەست دەدات و چەند هێندەی پێشتر ژیانی دوچاری کوێرەوری و بێدەرەتانی دەبێت و پاش حەوت ساڵ لە کۆچی دوایی عەنبەر خاتوون مەولەوی گیانیش دەبێتە هاومەنزڵی مەحبووبەکەی.
بەڵام کارەساتێکی زۆر ناخۆش تر لە ژیانی مامۆستا مەولەویدا سووتانی کتێبخانەکەیەتی کە لە ئەنجامی شەڕێکی نێوان خێڵی ئیمامی و تاوەگۆزیدا پڕیشکی ئاگری شەڕ کەپرەکەی مەولەوییشی گرتووەتەوە و ئاگر بەربووەتە کتێبخانەکەی.
ئاخۆ ئەم کتێبخانەیەی مەولەوی چی تیا بووبێ و سووتابێ؟! گومانی تیا نییە نوسخەی هەموو دانراوە ئایینییەکانی و دیوانی شیعرەکانی تیا سووتاوە و بە هۆی ئەوەوە هەر پارچە شیعرێکی کە پێشتر خەڵک نەیاننوسیبێتەوە و مەولەوی خۆیشی لەبەری نەبووبێ، سووتاوە و فەوتاوە.
ئەوەتا مەولەوی خۆی لەم بارەوە ئەڵێ:
دەمەی هەناسەی گەرم نارەکەم
نە کوورەی دەروون پڕ جە خارەکەم
ئایر دان حوجرەی دڵەی پڕ دەردم
سۆچیان کتاو مەجمووعەی فەردم«۱»
«۱»واتە:
تینی هەناسەی گەرمی، ئاگرم
لە تەنووری کوورەی دەروونە پڕ لە زووخاوەکەمەوە
ئاگری بەرداوەتەوە حوجرەی دڵەی پڕ دەردم کتێبی کۆمەڵەی شیعری سووتاندم
نووسین: خالید موحەممەدی
این مطلب بدون برچسب می باشد.
- دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
- پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.